بەهۆی داڕوخانی خانویەك لە ناسڕیە دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا

بەهۆی داڕوخانی خانویەكەوە لەناوەندی شاری ناسڕیە، دو منداڵی تەمەن 9 ساڵ و یەك ساڵ گیانیان لەدەستدا

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای ناسڕیە رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو، لە گەڕەكی ئیدارە محەلی نزیك نەخۆشخانەی حبوبی، بەهۆی رەشەبای بەهێزەوە، خانوی ماڵێك داڕوخاوە كە دایك و باوك و دوو منداڵی تێدابوە،و لە ئەنجامی ڕووداوەكە، دو منداڵەكە كە تەمەنیان 9 ساڵ و یەك ساڵن گیانیان لەدەستداوە و دایك و باوكەكەش بریندار بوون.

دەشڵێت، دایك و باوكی ئەو منداڵە برینداربون و لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆدەكرێت، لێكۆڵینەوەی تیمەكانی بەرگری شارستانیش لەبارەی ئەو روداوە دەستیپێكردوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشكراشیكرد، هۆكاری سەرەكی داڕوخانی خانوەكە بۆ خراپی و كۆنییەكەی دەگەڕێتەوە كە بەرگەی ئەو رەشەبا بەهێزەی نەگرتووە كە پارێزگاكەی گرتووەتەوە.

پەیوەندیدار