به‌فر و باران بارین ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان  پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی راگه‌یاند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت:  ئەمڕۆ شه‌ممه‌ 1 ى 1 ى 2022 ،  ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت.

كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 2 ى 1 ى 2022، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان  ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت ، لە درەنگانی شەویشدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری نمە بارانبارین لە زۆبەری ناوچەکان و بارینی بەفرێکی کەم  لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆك.

پەیوەندیدار