بەشەخۆراکی چەند توێژێک رادەگیرێت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاریداوە بەشەخۆراكی چەند توێژێك ڕابگرێت، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانە باشتر بگاتە ئەو هاووڵاتییانەی پێویستیانە.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم رايگەياندووە: وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕیاری داوە بە ڕێکخستنەوەی چۆنێتی دابەشکردنی بەشەخۆراکی مانگانە و لەو چوارچێوەیەدا بەشەخۆراکی مانگانەی چەند توێژێک دەبڕدرێت.

نەوزاد شێخ کامیل ئەوەشی خستەڕو هێشتا ئەمە بڕیارە و نەچووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام لە کاتی جێبەجێکردنیدا،هەریەک لەتووێژەکانی پزیشك، بازرگانانی ئەندامی ژووری بازرگانی، سەرمایەداران، خاوەن كۆمپانیا و بەڵێندەران، هەروەها ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان لەیەك ملیۆن و 500 هەزار دینارزیاترە، بەشەخۆراكیان رادەگیرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو کەسانە پسوولەی خۆراكایان هەر دەمێنێت، بۆ ئەوەی بۆ هەر كارێكی وەك سەرژمێری گرفتیان بۆ دروست نەبێت.

پەیوەندیدار