پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لە 25ی مانگی رابردوه‌وه تا شه‌وی سه‌ری ساڵ، زیاتر له 76 هه‌زار گه‌شتیار له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه هاتونه شاری هه‌ولێره‌وه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر دره‌نگانی شه‌وی رابردو شه‌قامی ئیسکانی شاری هەولێری به‌سه‌ركرده‌وه و له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان رایگه‌یاند، “به‌پێی ئەو پلانانەی دامانڕشتبو بەهۆی هاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار هەمو ئامادەکارییەک کراوە لەو شوێنانەی گردبونەوەیان لێ رودەدات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە 25ی مانگی رابردوه‌وه تا شه‌وی سه‌ری ساڵ، زیاتر له 76 هه‌زار و 648 گه‌شتیار لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە له‌رێگه‌ی بازگه‌كانه‌وه هاتونه شاری هه‌ولێره‌وه.
شه‌وی رابردو هه‌رێمی كوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی جیهان پێشوازی له ساڵی نوێ كرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ ئاهەنگێکی فەرمی به‌ڕێوه‌نه‌چو، به‌ڵام هه‌زاران هاوڵاتی و گه‌شتیار له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ئاهه‌نگیان گێڕا و پێشوازیان له ساڵی نوێ كرد.
ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا پێشتر باسی له‌وه‌كردبو، له ته‌واوی ساڵی 2021دا، چوار ملیۆن و 93 هه‌زار و 888 گه‌شتیار سه‌ردانی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه، كه زۆرینه‌یان له ناوچه‌كانی خواری عێراق هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، پارێزگای هه‌ولێر له پله‌ی یه‌كه‌می سه‌ردانی گه‌شتیاراندا دێت و به‌ڕێژه‌ی 48% گه‌شتیاران سه‌ردانیان كردوه كه ژماره‌یان ملیۆنێك و 975 هه‌زار گه‌شتیار بون، پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ش له‌پله‌ی دوه‌مدان به‌ڕێژه‌ی 34% گه‌شتیارانی هاتو بۆ هه‌رێمی كوردستانیان سه‌ردانیان كردون، كه ده‌كاته ملیۆنێك و 375 هه‌زار گه‌شتیار.