کۆمپانیای وڵینگی چین رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢ ئۆتۆمبێلێکی نوێ بە کەمتر لە چوار ھەزار دۆلار دەخاتە بازاڕەوە.
کۆمپانیای وڵینگ “Wuling”ی چینی بڵاویکردەوە، ئۆتۆمبێلەکە ناوی Dongfeng Fengguang Mini EV و لە چارەکی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٢دا بە دەیخاتە بازاڕەوە و بە ٣ ھەزار و ٧٠٠ دۆلار دەیفرۆشێت.
ئۆتۆمبێلەکە بە ستایلێکی نوێ دروسکراوە کە لە چوار کوشن پێکھاتووە و چوار سەرنشین دەگرێت و دوو کوشنی بەشی دواوەی ئۆتۆمبێلەکە دەتوانرێت کۆبکرێنەوە و بەشی دواوە بەتەواوەتی بکرێتە سندوقی ھەڵگرتنی پێداویستییەکانی گەشتوگوزاری.
درێژی ئۆتۆمبێلەکە دوو مەتر و ٩٩ سناتیمەتر و پانییەکەی مەترێک و ٤٩ سانتیمەتر و بەرزییەکەی مەترێک و ٦٤ سانتیمەترە. دوريی نێوان تایەکانی مەترێک و ٩٦ سانتیمەترە کە ھەر تایەیەکی ١٦ ئینجە.
کۆی گڵۆپەکانی بە نوێترین دیزاین و تەکنەلۆجیای LED دروستکراون و بەشی پێشەوەی بەردەم شۆفێر ھیچ دوگمەیەکی باوی تێدانییە بەڵکو کراوە بە شاشە و لە رێگەی پەنجە پێدانانەوە بەکار دەھێنرێن.
بۆ پارک کردن و جوڵە پێکردن و بەگدانان کامێرا و شاشەی تایبەتی بۆ دانراوە.
لە دیارترین تایبەتمەندێتییەکانی ئۆتۆمبێلە چینییەکە ھەرزانی نرخەکەیەتی کە رکابەری بازاڕەکانی ئۆتۆمبێل لە جیھاندا دەکات و دۆستی ژینگەیە و بە کارەبا کاردەکات.