لە یەك هەفتەدا 146 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، تەنها لەماوەی یەك هەفتەدا 146 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردوە، هاوكات پارێزگای هەولێر لە پلەی یەكەمی سەردانی گەشتیاراندا دێت .

ئەمڕۆ یەكشەمە دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بۆ بەشداریكردن لە پێشوازی سەری ساڵی 2022 و گەشتكردن بۆ شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێم و بەسەربردنی كاتێكی خۆش، لە ماوەی حەوت رۆژدا، 146898 (سەد و چل و شەش هەزار و هەشتسەد و نەوەد و هەشت) گەشتیار هاتوونەتە هەرێمی كوردستان.

ئاماژەبەئەوەشكراوە ، 76550 گەشتیار سەردانی هەولێر، 31614 گەشتیار سەردانی سلێمانی، 38734 گەشتیار سەردانی دهۆكیان كردوە.

لە ڕاگەیەندراوەكەی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ئەوەش هاتووە” پارێزگای هەولێر لە پلەی یەكەمی سەردانی گەشتیاراندا دێت و بەڕێژەی 48% گەشتیاران سەردانیان كردوە كە ژمارەیان ملیۆنێك و 975 هەزار گەشتیار بون، پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجەش لەپلەی دوەمدان بەڕێژەی 34% گەشتیارانی هاتو بۆ هەرێمی كوردستانیان سەردانیان كردون، كە دەكاتە ملیۆنێك و 375 هەزار گەشتیار

پەیوەندیدار