ساڵی 2021 یش هاوشێوه‌ی ساڵه‌كانی دیكه پڕ له پێشێلكاری بوو به‌رامبه‌ر به مافی ئازادی راده‌ربڕین له عێراق و هه‌رێمی كوردستان.سه‌ربار‌ی به‌ڵێنه جیاجیاكانی به‌رپرسانی باڵای هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و هه‌رێم،به‌ڵام ره‌وشه‌كه له ئاستی یاسایی و رێنمایی و كرداریدا رووه‌و باشتر نه‌چوو.
لەو چوارچێوەیەدا و لەماوەی نێوان ١/١/٢٠٢١ تا ٣١/١٢/٢٠٢١ لەلایەن تیمەکانی ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادییەوە، کەیسی (412) لە میدیاکاران و چالاکانی مەدەنی و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن تۆمار کراوە کە پێشێلکاریی جیاجیایان بەرانبەر ئەنجام دراوە؛ له دەستگیرکردن،زیندانیکردن،دەستبەسەرکردن، ڕێگریی لە ڕووماڵ و دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەلی ڕۆژنامەوانی، پەلاماردانی میدیاکاران ، داخستنی کەناڵی میدیایی و ڕاگرتنی پەخش وسوکایەتی پێکردن و هەڕەشەکردن تۆمار کراوە. ئەوە لەپاڵ دەیان کەیسی پێشێلکاریی لە چوارچێوەی گردبوونەوە، خۆپیشاندان و چالاکییە مەدەنییەکاندا کە دژ بە سەدان لە بەشدارانی چالاکییە مەدەنییەکان ئەنجام دراوە، لە ئازاردان و بریندارکردن، گرتن و دەستبەسەرکردنی چالاکانی مەدەنی و خۆپیشاندەران بەبێ بڕیاری دادگا و تا سەپاندنی سزای زیندانیکردن و پێبژاردن.
له كۆی گشتی پێشێلكاریه‌كان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ٢٣ كه‌یسی پێشێلكاری دژ به ڕۆژنامه‌نوس و چالاكی مه‌ده‌نی له ڕه‌گه‌زی مێ ئه‌نجامدراون.
بەگوێرەی ئەو داتایانەی لەلایەن تیمەکانەوە دەستکەوتووە، زۆرینەی هەرە زۆری پێشێلکارییەکان لەلایەن ئەندامانی سەر بە هێزەکانی ئەمنی و سەربازییەوە ئەنجام دراون، کە خۆی لە پێشێلکارییەکانی وەک دەستبەسەرکردنی پەیامنێر و کامێرامانی کەناڵەکانی میدیایی، ڕێگریی لە ڕووماڵی میدیایی، شکاندن و دەستبەسەرداگرتنی کەلووپەلی ڕۆژنامەوانی و به‌كارهێنانی هێز و توندوتیژی دژ به خۆپیشاندانی مه‌ده‌نی ، هه‌وڵی ڕفاندن و ڕێگریكردن له كاری ڕێكخراوه‌یی، پێنه‌دانی زانیاری و چەند جۆرێکی تر لە پێشێلکاری دەبینێتەوە.
له‌ڕووی جوگرافیای پێشێلكارییه‌كانه‌وه،هیچ پارێزگایه‌كی ئارام و بێ پێشێلكاری له 2021 نه‌بوو بۆ ئازادی راده‌ربڕین،هه‌رچه‌نده پێشێلكارییه گه‌وره‌كان له هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركوك و به‌غدابوون.
به‌رده‌وامبوونی پێشێلكارییه‌كانی ئازادی راده‌ربڕین،پێویستی به‌هه‌نگاوی خێرا‌و جددی هه‌ردوو حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق و كوردستان هه‌یه بۆ:
- 1په‌له‌كردن له ده‌ركردنی یاسای نوێ و هاوچه‌رخ به پێی پابه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێم له‌بواری ئازادی راده‌ربڕین.
2-هه‌مواركردنی هه‌موو ئه‌و یاسا و رێنماییه كارپێكراوانه‌ی كه به‌ربه‌ست ده‌خاته به‌رده‌م مافی ئازادی راده‌ربڕین.
3-كۆتایهێنان به‌دیارده‌ی هه‌ڵاتن له‌سزا و پاراستنی سه‌روه‌ری یاسا و ده‌ستێوه‌رنه‌دان له كاروباری دادگاكان و رێگری له داوای بێ بنه‌ما و ساخته دژ به چالاكوان و رۆژنامه‌نووسان له دادگاكان.
4-راهێنانی هێزه ئه‌منییه‌كانی تایبه‌ت به پاراستنی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان له‌سه‌ر ماف و ئازادییه‌كان.
ڕێكخراوی ئاشتی و ئازادی وه‌ك ڕاپۆرتی ساڵانه‌ی تایبه‌ت به پێشه‌لكاریه‌كانی دژ به ئازادی راده‌ربڕین، وورده‌كاری كه‌یسی پێشێلكاریه‌كان له چوارچێوه‌ی ڕاپۆرتێكی تێر و ته‌سه‌لدا له ماوه‌ی داهاتوودا بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كاته‌وه.
ڕێکخراوی ئاشتی و ئازادی ڕێکخراوێکی نا حکومی قازانج نەویستە کە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کاردەکات بۆ پاراستنی ماف و ئازادیەکان بۆ دڵنیابوون لە پێکەوە ژیانی ئاشتیانە لە ڕێگای بەهێزکردنی متمانە و هاوکاری لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگا و پاڵپشتیکردنی و گەشەپێدانی سیاسەتی دامەزراوە حکومی و ناحکومیەکان بۆ مسۆگەرکردنی ماف، ئازادی، دادی کۆمەڵایەتی بەپێیی پێوەرە نێودەوڵەتیەکان.
بـــێـــستــــون لــــەتـــیـــف