کەشناسی عێراق رایگەیاند، رۆژی دووشەممەی ھەفتەی داھاتوو بارانبارین لە ناوچەکانی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت.
دەستەی کەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژی دووشەمەوە بارانبارین بە ھەورەبروسکەوە لە ھەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
باسی لەوەشکردووە، کەشوھەوای رۆژی سێشەمەش بەھەمان شێوەی رۆژی دووشەممە بارانبارین دەبێت و لە ھەندێک لە ناوچەکان دەگۆڕێت بە باران بارین بە ھەورەبروسکەوە،.
ھاوکات بە گوێرەی پێشبینییەکان، بارانبارین بۆ ماوەی ھەفتەیەک بەردەوام دەبێت لە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان.