گرنگی و سوودەکانی ڤیتامین D چین؟

ڤیتامین D زۆر گرنگە بۆ جەستە، هەر لە رێکخستنی سیستەمی بەرگرییەوە بۆ گەشەکردنی ئاسایی ئێسک و ددانەکان، هەروەها رێگە دەگرێت لە هەندێک نەخۆشی دیاریکراو.

ماڵپەڕی “هێلس لاین” چەند سوودێکی گرنگی ڤیتامین D باسکردووە کە ئەمانە دەگرێتەوە بە کورتی:

ڤیتامین D دژی نەخۆشییەکان دەجەنگێت:

مەترسی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە و لە هەڵامەت و کۆکە بەدوورت دەگرێت.

ڤیتامین D خەمۆکی کەمدەکاتەوە:

توێژینەوەیەک دەریخستووە ڤیتامین D رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رێکخستنی دەروون، لەخەمۆکی دوورت دەخاتەوە.

ڤیتامین D پەرە بە کێش دابەزین دەدات:

خواردنی سەپلیمێنتەکان(حەب) ڤیتامین D زۆر چاکە بۆ کێش دابەزین و دووربوون لە نەخۆشییەکانی دڵ.

کەمی ڤیتامین D ئەمانەی لێ دەکەوێتەوە:

هیلاکی، ئازاری جەستە، بەگشتی هەست دەکەیت باش نیت.

ئازاری ماسولکە و ئێسک، لاوازی بەسەر پلیکانەدا سەرکەوتن.

ئەگەری درزبردنی ئێسکەکان بەتایبەت لە قاچ، کەمەر.

ڤیتامین D لەم خواردنانەدا دەست دەکەوێت:

سەلەمۆن

زەردێنەی هێلکە

رۆبیان

شیر

دانەوێڵە

ماست

شەربەتی پرتەقاڵ

پەیوەندیدار