داعش لە داقوق هێرشیان كردە سەر گوندێك

شەوی رابردو گروپی چەکدارانی داعش هێرشیانکردەسەر گوندی دەلسی سەر بە قەزای داقوق لەسنوری پارێزگای کەرکوک، لەکاتی هێرشەکەشدا کەسێکیان رفاندووە و چارەنوسی نادیارە.

بەگوێرەی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو گروپی چەکدارانی داعش لەسنوری قەزای داقوق، هێرشیانکردوەتەسەر گوندی دەلس و هاوڵاتییەکیان رفاندووە، تائێستاش چاره‌نووسی ئەو کەسەی رفێنراوە نادیاره‌.

دوای رفاندنی هاوڵاتییەکەش، گروپی چەکدارانی داعش گوندی دەلسیان چۆڵکردووە.

لەعێراق ماوەی چەندین مانگە جموجۆڵی چەکدارانی داعش زیادیکردوە بەتایبەت لە سنوری ناوچە کێشەلەسەرەکان، بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن بەهۆی نەبونی هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان و بونی بۆشایی ئەمنی، داعش لەچەند ناوچەیەکدا جموجۆڵەکانی زیادکردوە و زیانی بە هێزە ئەمنییەکان گەیاندوە، ئەوە جگە لەوەی دانیشتوانی ئەو ناوچانە روبەڕوی مەترسی بونەتەوە.

پەیوەندیدار