سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندووه كه پابه‌ندی هیچ رێككه‌وتنێكی ئه‌تۆمی نابن كه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئه‌نجامده‌درێت.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاندوه، كه ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه كێشه بووه بۆ ئیسرائیل و وتی: به شه‌و و رۆژ سه‌رقاڵین به ئێران و چالاكییه‌كانی ئێران. ئیدی ته‌نیا له دۆخی به‌رگرییدا نامێنینه‌وه و ده‌چینه چه‌مكێكی هه‌میشه هێرش بردنه‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به دڵنیایییه‌وه نیگه‌رانن له باره‌ی دانوستانه‌كانی ئه‌تۆمی له ڤیه‌ننا و وتی: ئیسرائیل لایه‌نێكی رێككه‌وتنه‌كان نییه. ئه‌گه‌ر هه‌ر رێككه‌وتنێك واژوو بكرێت، ئه‌وا ئیسرائیل پابه‌ند نییه به‌وه‌ی تیایدا نووسراوه. ئیسرائیل هه‌میشه و له هه‌موو شوێنێك ئازادی چالاكییه‌كانی بێ سنوور و بێ سنوورداركردن ده‌پارێزێت”.
له ئێستادا كۆبوونه‌وه‌كان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێكه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌نێوان ئێران و وڵاتانی رۆژئاوا به‌رێوه‌ده‌چێت و ئه‌مریكاش ناڕاسته‌وخۆ له كۆبوونه‌وه‌كاندا به‌شداری ده‌كات.