د.سەباح نەسرەدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، داوا لە هاوڵاتیان دەكات ڤاكسین وەربگرن چونكە رێگای سەرەكی خۆپارێزییە لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و زۆرینەی ئەوانەی گیان لەدەست دەدەن ڤاكسینیان وەرنەگرتووە.
د.سەباح نەسرەدین لەپەیامێكدا رایگەیاندووە، تكا لە هاوڵاتیان دەكەن بەدەم تیمەكانی دابەش كردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆناوە بچن و ڤاكسین وەربگرن.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو كەسانەی لە ناوەندەكانی چارەسەری كۆرۆنا گیان لەدەست دەدەن یاخود بارودۆخی تەندروستیان تێك دەچێت، ئەوانەن ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نەوەی ئۆمیكرۆنی كۆرۆنا گەیشتە عیراق و لە چەند پارێزگایەك تۆمار كراون، بەڵام تاوەكو ئێستا لە سلێمانی هیچ توشبوویەك تۆمار نەكراوە.
bestun latef