شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما ڕوو لە هەرێم دەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام دەبێت و باران و بەفر دەبارێت.
بژار ئەکرەم، لێپرسراوی پێشبینییەکان لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو پاڵە پەستۆیانەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەردەوام دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەبارێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ١٢پلەی ژێر سفر دادەبەزێت.
لەبارەی ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای سلێمانی ١٩١ ملم، لە هەولێر ١٢٧ ملم، لە دهۆک ٧٦ ملم ، لە هەڵەبجە ٢١٧ ملم بارانباریووە.
هەروەها، سایتە جیهانییەكان بواری كەشوهەوا پێشبینی دەكەن پلەكانی گەرمیا لە ناوچەكانی هەرێم دابەزێت بۆ 10 تا 20 پلەی ژێر سفر.