لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەر ئۆدینیزی بەدەستهێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی 22ی خولی ئیتاڵیا، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگا خۆی بەرامبەر ئۆدینیزی یاریکرد.
یۆڤانتۆس ئاستێکی بەرزی پێشەکەشکرد و بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر یاریەکەی لە ئۆدینیزی بردەوە، گۆڵەکانیش پاولۆ دیبالا و ویستۆن مەکینی لە خولەکەکانی 19 و 79 تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامە، یۆڤانتۆس بە 41 خاڵ لە پێنجەمی ڕیزبەندیدا مایەوە، ئۆدینیزیش 20 خاڵی هەیە و لە پلەی چواردەدایە.