شەوی رابردوو بۆرییەکی نەوت لە تورکیادا تەقییەوە، پاش چەند کاتژمێرێک دەرکەوت کە بۆری گواستنەوەی نەوتی هەرێم بۆ تورکیا بووە و تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەی بۆرییەکە ئاشکرانەکراوە.
به‌هۆی ته‌قینه‌وه له بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له شارۆچكه‌ی پازارجک سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا، رێگای نێوان هەردو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕوی هاتوچۆدا داخراوە، پارێزگاری مه‌ڕه‌ش-یش رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
به‌پێی ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی، به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه له بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له شارۆچكه‌ی پازارجک سه‌ربه پارێزگای مه‌ڕه‌ش باشوری خۆرهەڵاتی تورکیا، رێگای نێوان هەردو پارێزگای مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕوی هاتوچۆدا داخرا، دوای ئه‌وه‌ی له شارۆچكه‌ی پازارجک كه شه‌پۆلێكی به‌فربارین گرتویه‌تییه‌وه، به‌هۆكارێکی نادیار ته‌قینه‌وه له بۆرییه‌كی نه‌وتدا روویدا.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ژماره‌یه‌كی زۆر تیمی ئاگركوژێنه‌وه و ئامبوڵانس ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران و رێگای هاتوچۆی نێوان مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب به‌ڕوی هاتوچۆدا داخرا.
عومه‌ر فاروق، پارێزگاری مه‌ڕه‌ش به ئاژانسه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، “له ئێستادا هیچ مه‌ترسییه‌ك له‌سه‌ر ناوچه‌كانی نیشته‌جێبون نییه و سوپاس بۆ خودا زیانی گیانی نیه، تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه”.
کۆمپانیای بۆتاش ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان لەدیوی تورکیا و لەپارێزگای کاهرەمانمارس تەقیوەتەوە، دوای روداوەکەش بەشی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنەکە، تائێستاش هۆکاری تەقینەوەکە نادیارە.
بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان درێژاییەکەی 511 کیلۆمەترە و لەلایەن کۆمپانیای کار و روسنەفتەوە خاوەنداریەتی دەکرێت، لەرێگەیەوە مانگانە بەتێکڕا 10 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.
تیمه‌كانی بۆتاش ده‌ستبه‌جێ رۆیشتنی نه‌وتیان وه‌ستاندوه و له‌چوارچێوه‌ی رێكاره‌كانی ئاسایشی ته‌كنیكیدا، نزیكترین قفڵه‌كان له ناوچه‌ی روداوه‌كه گیراونه‌ته‌وه، هه‌وڵه‌كانی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌كی زۆر ئاگر كوژێنه‌وه و تیمه‌كانی باری له‌ناكاوی بۆتاشه‌وه به‌رده‌وامه.