عێراق بەربەستی کۆنکرێتی بەدرێژایی سنوور لەگەڵ سووریا دروستده‌كات

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

حکومەتی عێراق بڕیاریدا بەربەستێکی ئەمنی کۆنکرێتی لەسەر سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ سووریا دروست بکات وەک بەشێک لە هەوڵەکان بۆ پاراستنی وڵاتەکە لە پێشێلکارییەکان.

وەزیری رۆشنبیری و وتەبێژی حکوومەتی عێراق، حەسەن نازم لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا کە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی دا، وتی: “ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی سەبارەت بە سیستمی ئەمنیی سنووری وڵات لەگەڵ سووریا تاوتوێ کرد و چەند بڕیارێکی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سنووردا دەرکرد”.
حەسەن نازم وتیشی “ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردنی خەرجی پێویست بۆ وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی دەست بکات بە دروستکردنی بەربەستێکی ئەمنی کۆنکرێتی لەسەر سنوور لەگەڵ سووریادا”.پرسی کۆنتڕۆڵکردنی سنوور لەگەڵ سووریا یەکێکە لە گەورەترین ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی هێزە عێراقییەکان دەبێتەوە، بەهۆی درێژیی هێڵی سنوورەکە کە زیاتر لە هەزار کیلۆمەترە، لەگەڵ کەمی تواناکانی لە هێزەکانی پاسەوانی سنوور.

پەیوەندیدار