ڕیاڵ مەدرید لە دوای ئالابا کار بۆ گواستنەوەی سولی بەرگریکاری بایرن میونشن دەکات

ڕیاڵ مەدرید لە دوای ئالابا کار بۆ گواستنەوەی سولی بەرگریکاری بایرن میونشن دەکات

تۆڕی دیفنسا سینترالی ئیسپانی ئاشکرایکرد، یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوی لە تواناکانی نیکلاس سولی بەرگریکاری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییە و دەیەوێت هاوشێوی گواستنەوەی ئالابا بە گرێبەستێکی سەربەست لە هاوینی داهاتوو بەرەو بێرنابیۆ بیگوازێتەوە.

دیفنسا سینترالی نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە ئاماژەی بەوەدا، بەرگریکارەکەی میونشن بە بەرپرسانی یانەکەی ڕاگەیاندووە گرێبەستەکەی نوێناکاتەوە و هاوینی داهاتوو لە ئالیانز ئارینا دەڕوات، ئەوەش ڕێگە بۆ یانە ئیسپانییەکە دەکاتەوە تواناکانی بەدەستبهێنێت و لەماوەی کەمتر لە ساڵێکدا ڕاوی یاریزانێکی تری بایرن میونشن بکات و بەرەو ئیسپانیا بیگوازێتەوە.

سولی 25 ساڵ لە 2017 لە ڕیزەکانی بایرن میونشن یاری دەکات و پێگەی لە یاریگا دڵی بەرگرییە، تا ئەم ساتەش بەشداری لە 158 یاریدا کردووە خاوەنی شەش گۆڵ و چوار ئەسیستە و لە 2016 وەش لە ڕیزەکانی مانشافت یاری دەکات و لە 37 یاریدا گۆڵێکی تۆمارکردووە.

پەیوەندیدار