هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی ئه‌م شوێنانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

هاوشێوەی مانگی رابردوو، دابه‌شكردنی مووچه‌ بە سستی بەرێوەدەچێت و بڕیارە ئه‌مڕۆش ته‌نها مووچەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێم دابەشبكرێت.

بەپێی زانیارییەكان هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی به‌شێكی زۆر له‌ وه‌زاره‌ت و ده‌زگاكان دابه‌ش ده‌كرێت به‌ جۆرێك ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٦ مووچەی دەزگای ئاسایش دابەش دەکرێت و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٧ مووچەی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستی تایبەت کەم ئەندامان دابه‌ش ده‌كرێت.

هه‌روه‌ها ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٨ مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش دەکرێت و ڕۆژی چوارشەممەش ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٩ وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی و دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی مافی مرۆڤ و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و دەستەی ژینگە و دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی دەسپاکی و کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و دەزگای مین دابەش دەکرێت.

هه‌ر به‌پێی زانیاریه‌كان بڕیاریشه‌ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/١٠ مووچەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی پلان دانان و وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دابەش دەکرێت.

جێگای باسە سەرەتای مانگی 2ی ساڵی 2022ە و لە ئێستادا حكومەتی هەرێم سەرقاڵی دابەشكردنی مووچەی مانگی یەكی ساڵی ڕابردووە و بەشێوازێكی سست و لەسەرخۆ

پەیوەندیدار