لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باکوور بۆ مۆندیال کەنەدا گەیشتە مۆندیال و ئەمریکا و مەکسیکیش لە سەرکەوتن نزیکن.
لە جەولەی 12ی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین و دەریای کاریبی بۆ مۆندیال، کەنەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سلفادۆری بردەوە.
دوو گۆڵەکەی کەنەدا هیچینسۆن و جۆناسان لە خولەکەکانی 66 و 90 تۆماریانکرد.
لە دوو یاری تردا، ئەمریکا بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شکستی بە هندۆراس هێنا و پەنەماش بە گۆڵێکی خاوێن بە مەکسیک دۆڕا.
بەو بردنەوانەش کەنەدا بە 25 خاڵ پێشەنگی پاراست و سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆکەرکرد، ئەمریکا و مەکسیکیش هەریەکەیان بە 21 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ پلەکانی دووەم و سێیەمیان گرتووە و هەنگاوێک لە مۆندیالی قەتەر دوورن.