لە حەسەکە و گوندەکانی دەوروبەری، ئاسایشی ناوخۆ و ھێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێکی ورد کردووە بۆ گەڕان بەدوای شانە نوستووەکانی داعش.
دوای راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنی گرتووخانەی سناعەی لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە لە ٢٦ی مانگی رابردوو ، ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و ھەسەدە ئۆپراسیۆنێکیان لە پارێزگای حەسەکە و گوند و ناوچەکانی تری دەوروبەری پارێزگاکە دەستپێکردووە و بە وردی بە دوای شانە نوستووەکانی داعش و چەک و ئامێرەکانیان دەگەڕێن.
بڕیارە ئۆپراسیۆنەکە تا بەشی خۆرئاوای شاری حەسەکە بەردەوام بێت و دواتر ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە رادەگەیەنن