ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز
سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق، به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ كاوەیەكی كاتی دواخست.
بڕیار وابوو كاتژمێر 12ـی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه7-2-2022، كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بەرێوەبچێت، كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق زه‌نگی چوونه‌ژووره‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی بۆ ناو هۆڵی كۆبوونه‌وه لێدا، به‌ڵام له كۆی 329 ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، تەنها 58 ئه‌ندام په‌رله‌مان له هۆڵی كۆبوونه‌وه ئاماده بوون.
به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی بۆ كاتژمێر 1ـی پاشنیوەڕۆ دواخست.
جێگەی باسە، بۆ تەواوبوونی نیسابی یاسایی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبێت لە کۆی 329 پەرلەمانتار، 220 پەرلەمانتار ئامادەبن.