نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان

ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەهەردوو جۆرەکەیەوە، برنت و خاوی ئەمریکی نرخەکانیان دابەزی.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە (٩١) دۆلارو ٤٢ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلارو ٥٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٨٩ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە دوا کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک پلاس، ئەو رێکخراوە جارێکی تر بڕیاریدا لەسەر زیادکردن بڕێکی کەم لە نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کە ئەویش ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو، هاوکات داخوازی لەسەر نەوت و بارگرژی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و بارگرژی کەنداو لە نێوان حوسییەکان و وڵاتانی عەرەبی کەنداودا، هەموویان کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستکردووە.

پەیوەندیدار