ئەیاد عەلاوی: حكومەتی نوێی عێراق نە دەسەڵاتی دەبێت نە هێز

ئا : بێستون لەتیف – ئێستانیوز

سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی به‌وه‌ ده‌كات: بەهۆی ناكۆكی بەردەوامی هیزە سییەكانی عێراق لەگەڵ یەكدا، ئەگەر حكومەتی نوێی عێراقی دروستیش ببێت نە دەسەڵاتی دەبێت نە هێز .

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 12 ی شوباتی 2022 ئەیاد عەلاوی، سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی بە میدیا عێراقییەكانی ڕایگەیاند، بەهۆی دابەشبوونی ماڵی شیعە و كوردەوە لەسەر پۆستەكانی حكومەتی نوێ لە ئێستاوە گەر ئەو حكومەتەش دروست ببێت نە هێزی دەبێت نە دەسەڵات، لەبەر ئەمەش بوو بڕیارمان دابوو، كە بەشداری هەڵبژاردن نەكەین، چونكە دەمانزانی ئەنجامەكەی بەمڕۆ دەگات.

باسی له‌وه‌ش كرد “كێشەكە لە دەسەڵاتی زۆرینە نییە بۆ پێكهێنانی حكومەت كێشەكە لە بوونی ناكۆكی نێوان لایەنەكانە، بۆیە گەر حكومەتیش بە زۆرینە پێكبهێنرێت كێشە و ناكۆكی لایەنەكان بوونی هەر دەبێت.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هەر چەند ئێمە بەشێك نین لە حكومەتی نوێ، بەڵام هەوڵ دەدەین لایەنە سییەكانی عێراق لە یەكتر نزیك بكەینەوە بۆ ئەوەی حكومەتی داهاتووی عێراق دووچاری كێشە نەبێتەوە.

پەیوەندیدار