نرخی نەوت زیاتر بەرز ده‌بێته‌وه‌

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی گۆڕان کاری بەسەردا نەهاتووە و لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسەکانی بۆرسەی جیهان، لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت بە ٩٥ دۆلارو ٥ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، کە بەڕێژەی (٣.٩٨)% نرخەکەی بەرزبۆتەوە، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩١ دۆلارو ٤١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرا.

لەهەمان کاتدا نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش لە ئێستادا بە ٩٣ دۆلار و ٩٣ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٩ دۆلار و ٨٨ سەنت بوو.

بۆ یەکەمجارە لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوودا بەهای نەوت لەسەروو (٩٥) دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.

لە دوا کۆبوونەوەی رێکخراوی ئۆپێک پلاس، ئەو رێکخراوە جارێکی تر بڕیاریدا لەسەر زیادکردن بڕێکی کەم لە نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان کە ئەویش ٤٠٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بوو، هاوکات داخوازی لەسەر نەوت و بارگرژی نێوان رووسیا و ئۆکرانیا و بارگرژی کەنداو لە نێوان حوسییەکان و وڵاتانی عەرەبی کەنداودا، هەموویان کاریگەریان لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروستکردووە.

پەیوەندیدار