وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگەیاند، لەئێستادا 5500 عێراقی لە ئۆکرانیان و رێکارەکانی گەڕانەوەیان لەلایەن وەزارەتی دەرەوە تەواو کراوە، بۆیە داوا لەو هاوڵاتیانە دەکەن بەزوترین کات بگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 15-2-2022، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، ” گواستنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی عێراقی له ئۆكرانیاوه، ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یه، هەروەها له ئێستادا عێراق گه‌شته فرۆكه‌وانییه‌كانی بۆ كیڤ راگرتووه بەڵام رێکاری گەڕانەوەی هاوڵاتیان گیراوەتەبەر”.
ئاماژە بەوەشکراوە، “5500 هاووڵاتی عێراقی له ئۆكرانیان و رێوشوێنی گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ئاماده كراوه، هەروەها ئاسایشی باڵیۆزخانه‌ی عێراقیش دابینكرداوه.”
12ی ئەم مانگەش وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە ئۆکرانیا دروستبوە داوا لەهاوڵاتیانی عێراق دەکەن ئەو وڵاتە جێبهێڵن، هەروەها داواش لەسەرجەم عێراقییەکان دەکەن لەم کاتەدا گەشت بۆ ئۆکرانیا ئەنجام نەدەن.
وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ڵێن، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه مۆسكۆ پلانی هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیای هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه مۆسكۆ 100 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوری ئۆكرانیا و 30 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌شی له‌سه‌ر سنوری ئۆكرانیا و بیلاڕوسیا جێگیركردوه.
لای خۆیه‌وه روسیا تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پلانێكیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیا نیه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌یان، پێویسته رێكاری سه‌ربازی فراوان بگرنه‌به‌ر.