پێشبینی كەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەینێ راگەیەندرا

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش پلەكانی گەرما بە جێگیری دەمێننەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ دەبێت، لەكاتەكانی ئێوارەشدا دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور .

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله‌، هەڵەبجە 18 پلە، دهۆک 17 پله‌ و کەرکوک 20 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ پێنجشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 18 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پلە،هەڵەبجە 18 پلە، دهۆک 17 پله‌ و کەرکوکیش 21 پله‌ دەبێت.

پەیوەندیدار