سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن روسیاوه هێشتا ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه‌و وتیشی: هێشتا واشنتۆن پشتڕاستی نه‌كردۆته‌وه كه ڕووسیا ده‌ستی كردووه به كشاندنه‌وه‌ی هه‌ندێك له هێزه‌كانی دوای ته‌واوبوونی مه‌شقه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له نزیك ئۆكرانیا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسیی هه‌واڵی عێراق، جۆو بایدن له وتارێكدا له كۆشكی سپی رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ڕووسیا له چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوودا ئۆكرانیا داگیر بكات، ئه‌وا زیانی مرۆیی له ئۆكرانیا زۆر گه‌وره ده‌بێت و له‌به‌رامبه‌ردا تێچوی ستراتیژی ڕووسیاش زۆر گه‌وره ده‌بێت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: ئه‌گه‌ر ڕووسیا هێرشبكاته سه‌ر ئۆكرانیا، ئه‌وا روبه‌ڕوی ئیدانه‌كردنی به‌رفراوانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێته‌وه، وتیشی: له‌گه‌ڵ ڕوسیادا ژووری زۆری دیبلۆماسی هه‌یه و ده‌توانێت خۆی له ململانێ له گه‌ڵ ئه‌وروپا به‌دوور بگرێت.
بایدن رونیشیكرده‌وه: ئه‌مریكا و ناتۆ مه‌ترسی بۆ سه‌ر ڕووسیا دروست ناكه‌ن و ئۆكرانیا نابێته هه‌ڕه‌شه بۆ ڕووسیاو، وتیشی: نه ئه‌مریكا و نه ناتۆ موشه‌كیان له ئۆكرانیا نییه و هیچ پلانێكیش نییه بیبه‌نه ئه‌وێ.