كارمەندی كۆمپانیایەك 60 هەزار دۆلار لە خاوەنەكەی دەدزێت

پۆلیسی دهۆك دەستگیركردنی كارمەندی كۆمپانیایەكی راگەیاند، كە بڕی 60 هەزار دۆلاری لە كۆمپانیایەك دزیوە.  
هێمن سلێمان،  گوته‌بێژی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بڵاویكرده‌وه‌:  كارمەندێكی كۆمپانیایەك دەستگیر كراوە كە بڕی 60 هەزار دۆلاری لە كۆمپانیایەك دزیوە .
 راشیگه‌یاندووه‌، ئەو كەسە جێگەی متمانەی زۆری خاوەنی كۆمپانیاكە بووە و وەك كوڕی خۆی مامەڵەی لەگەڵ كردووە و شوقەیەكیشی پێداوە بۆ مانەوەی، بەڵام ئەو دزی لێ كردووە.  
گوته‌بێژی بەڕێوەبەرایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات، تۆمەتبارەكە دانی بە تاوانەكەیدا ناوە و پەشیمانە لەو كارەی كە كردوویەتی.

پەیوەندیدار