هەرچەندە رەوشی تەنگەژەی ئۆكرانیا بەرەو خاوبوونەوە چووە و رووسیا دەڵێت پاشەكشەی بەهێزەكانی كردووە، بەڵام سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە گرژی لەنێوان سووپای ئۆكرانیا و گرووپە چەكدارە سەربەخۆخوازەكانی نزیك لە رووسیا و ئۆكرانیا رووی دا.
مێدیای رووسیا لە زاری سەربەخۆخوازەكانی لایەنگری رووسیا لە خۆرهەڵاتی ئۆكرانیاوە بڵاویكردەوە كە لەلایەن هێزەكانی سووپای ئۆكرانیاوە مووشەكبارانی ناوچەكانی بن دەستیان كراوە ئەمەش پێشێلكردنی رێككەوتنەكانی نێوانیانە بۆ كۆتایهێنان بە ململانێكان.
رووسیا 130 هەزار سەربازی لە سنوورەكانی ئۆكرانیا كۆكردووەتەوە، بەڵام دەڵێت بەشێك لە هێزەكانی لە سنوورەكان كشاندووەتەوە، كەچی ئەمریكا و ناتۆ گومانیان هەیە دەڵێن هیچ بەڵگەیە نییە هێزی رووسیایی بكشێنەوە دواوە.