مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان بەخۆپیشاندان كردەوە

ئێستانیوز: بێستون لەتیف

ماوەی چەند ڕۆژێكە بایكۆتی مامۆستایانی وانەبێژ لەبەشێك لە ناوەندەكانی خوێندن لە هەرێم بەردەوامەو ئەمڕۆش لە قەزای سەیدسادق مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان خۆپیشاندان كردەوە.

لە قەزای سەیدسادق ئەمڕۆ شەممە جارێكی دیكە لەبەردەم بینای بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سیدسادق مامۆستایانی وانەبێژ دەستیان بە خۆپیشاندانكردو داوایی سەرەتایترین مافی خۆمان لە حكومەتی هەرێم دەكەین.

مامۆستایانی وانەبێژی پەروەردەی سیدسادق داوای كردنیان بە هەمیشەیی لە وەزارەتی پەروەردەو حكومەتی هەرێم دەكەن و بەپێچەوانەوە بەوتەی خۆیان ئامادەنین بڕۆنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

پەیوەندیدار