بێستون لەتیف : ئێستانیوز
دەزگای نالیا لە شاری سلێمانی کۆربەندێکی تایبەت بە بڕیاری دادگای فیدرالی سەبارەت بە فرۆشتنی نەوتی هەرێم سازکرد.
لە کۆربەندەکەدا باس لە لێکەوتەکانی ئەو بڕیارە لەسەر هەرێمی کوردستان کرا، ئەمە لە کۆربەندەکەدا شاندێکی باڵای حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە سەعد خالد جێگری سکرتێر و گوران جەلال و هیوا سەید سەلیم ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەختیار مستەفا ئەندامی ئەنجومەنی گشتی ئامادەی کۆربەندەکە بوون.