بێستون لەتیف : ئێستانیوز
بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا کۆمەڵێک سزای بەسەر سەرۆک و بەرپرسانی ڕووسیادا سەپاند، لە بەرامبەریشدا هاوکارییەکانی وڵاتکەی بۆ ئۆکرانیا بڵاوکردەوە.
سزامان بەسەر پۆتین خۆی و سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوە و پێنج بانکی گەورەی ڕووسی و زیاتر لە 100 کۆمپانیا و بەرپرسی دیکەی باڵا لەڕژێمەکەی پوتین و حکومەتی بیلاڕووسیادا سەپاند.
هێزی پشتیوانیمان ناردووە بۆ سنورەکانی پۆڵەندا لەگەڵ ئۆکرانیا.
هاوکاریمان پێشکەشی هێزی بەرگری ئۆکرانیا کردووە.
ڕاهێنانمان بە 22 هەزار سەربازی ئۆکرانیا کردووە.
پاکێجێکی پشتیوانی تەواوەتیمان پێشکەشی ناتۆ کردووە بۆ بەهێزکردنی سنورەکانی بەشی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا.
100 ملیۆن پاوەنمان پێشکەشی ئۆکرانیا کردووە بۆ چاکسازی ئابووری لەگەڵ گەرەنتیکردنی 500 ملیۆن دۆلاری تر بۆ چاکسازی بانکەکان و وەگەڕخستنیان.
هێزێکی هاوبەشی پشکنین و ڕووبەڕووبونەمان پێکهێنا کە تێیدا ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا، ناتۆ و وڵاتانی باکوری ئەوروپا کۆدەکرێتەوە.
گەشتەکانی هێڵی فڕۆکەوانی ئێرۆفلۆتمان قەدەغەکردووە کە هێڵێکی گەرمی ڕووسیایە.
داوای کۆتایهێنانی ڕووسیامان کردووە لە تۆڕی حەواڵەی جیهانی.