ڕافائێل نادال لە کامیرۆن نوری بردەوە و بۆ چوارەم جار نازناوی جامی ئەکاپۆڵکۆی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی جامی ئەکاپۆڵکۆ بۆ تێنسی سەر زەوی، کە لە مەکسیک بەڕێوەچوو، ڕافائێل نادالی ئیسپانی بەرامبەر کامیرۆن نوری بەریتانی یاریکرد.
نادال بە دوو کۆمەڵەی بێ بەرامبەر یارییەکەی لە سودی خۆی کۆتایی پێهێنا و ئەنجامی هەردوو کۆمەڵەکەش شەش گێم بەرامبەر بە چوار گێم بوون.
بەم ئەنجامەش، نادالی خاوەنی پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی جیهان، بۆ چوارەم جار لە کاروانی پیشەگەری وەرزشی خۆیدا نازناوی جامی ئەکاپۆلکۆی بەدەستهێنا.
نادال ژمارەکەی داڤید فیرەری هاونیشتیمانی و تۆماس موستەری نەمسایی بە بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتییەکە یەکسانکردەوە، کە زۆرترین جار بوون بە پاڵەوان.
نادال بە بردنەوەی جامی ئەکاپۆڵکۆ نازناوی 91ی بەدەستهێنا، کە ئەمە سێیەم نازناوی بوو لەم وەرزەدا دوای بردنەوەی جامەکانی ملبۆرن و ئوسترالیای کراوە.