لە خولی فەرەنسا پاریس بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردنەوەی بەسەر سانت ئیتیان بەدەستهێنا.
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی فەرەنسا، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای خۆی رووبەڕووی یانەی سانت ئیتیان بوەوە.
لە خولەکی 16دا دینیس بوانگا گۆڵێکی بۆ سانت ئیتیان کرد بەڵام دواتر یاریزانانی پاریس سێ گۆڵیان لە خولەکەکانی 42و 47 و 52 لە ڕێگای کیلیان مباپێ دوو گۆڵ و دانیلۆ پێرێراوە تۆمار کرد و یاریەکەیان بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.
بەم ئەنجامە، پاریس سان جێرمان بە کۆکردنەوەی 62 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزتر کرد، سانت ئیتیانیش 22 خاڵی هەیە و لە پلەی شانزەدایە.