دوایین پێشهاتەکان لە بارەی شەڕی ئۆکرانیا و روسیا

ئاژانسی هەواڵی فەرمی ئۆکرانیا بەیانی ئه‌مڕۆ دوشەممە ئاشکرایکرد، کە سوپای روسیا شەوی رابردو جارێکی دیكه‌ هەوڵیداوە بچێتە ناو کیێڤەوە، بەڵام “هەمو هەوڵەکان شکستیان هێناوه‌”.

ئاژانسەکە لە زاری عەقید ئۆلکساندەر سێرسکی، فەرماندەی هێزەکانی زەمینی ئۆکرانیا بڵاویكرده‌وه‌، “بارودۆخی کیێڤ لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، لەگەڵ ئەوه‌ی هێزەکانی روسیادا زیانی قورسیان بەرکەوتوه‌”.

هێزەکانی زەمینی ئۆکرانیا رێگریان له‌ هێزه‌كانی سوپای روسیا كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ ناو كیێڤ، سوپا دەڵێت، “هەمو جموجوڵەکانی دوژمن لەژێر کۆنتڕۆڵدایە”.

بە وتەی فەرماندەی هێزەکانی زەمینی ئۆکرانیا، هێزەکانی روسیا “بێهیوا و ماندون” و ده‌ڵێت، “ئێمە نیشانمان داوە کە دەزانین چۆن ماڵەکەمان لە میوانە نەخوازراوەکان بپارێزین”.

هاوكات خزمەتگوزاری تایبەت بە پەیوەندی و پاراستنی زانیاری حکومەت لە ئۆکرانیا، بەیانی ئه‌مڕۆ دوشەممە راپۆرتێكی له‌باره‌ی دۆخی کیێڤ و لە رۆژهەڵاتی شاری خارکیڤ بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، کیێڤ چەند کاتژمێرێک به‌ر له‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی شه‌وی رابردو تیایدا روبدا، ئارامبوه‌.

سوپای روسیا لە دوای بڕیاری ڤلادیمێر پوتین، سەرۆک روسیا له‌ 24ی ئه‌م مانگه‌دا بۆ داگیرکردنی ئۆکرانیا دەستی بە هێرشه‌كانی كرد و له‌ ئێستاشدا له‌ هه‌وڵی کۆنتڕۆڵکردنی کیێڤدایه‌، بەڵام وادەردەکەوێت کە چونە ناو قەڵاکانی شارەکە ئاسان نەبوە.

ئه‌مڕۆ پێنج رۆژ به‌سه‌ر هێرشی روسیا بۆ سه‌ر ئۆكرانیا تێده‌په‌ڕێت، ئۆکرانیاش زیاتر لە جارێک باسی خۆڕاگری هێزەکانی لە پایتەخت کردوە و ده‌ڵێت، سوپای روسیا زیانی زۆری له‌ ژێرخانی شاره‌كه‌ داوه‌ و خانو و شوێنی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیان كراونه‌ته‌ ئامانج.

سەرۆکی ئۆکراینا پێشیبنی ئەوە ناکات کۆبونەوەی شاندی وڵاتەکەی لەگەڵ شاندی روسیا ھیچ ئەنجامێکی لێ بکەوێتەوە.

ڤلادیمیر زێلێنسکی گرتەیەکی ڤیدیۆی لەبارەی کۆبوونەوەی شاندی ئۆکرانیا لەگەڵ شاندی روسیا لە ناوچەیەکی سنوریی لەگەڵ بێلاڕوس بە ئامانجی دۆزینەوەی رێگایەک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان ھەردو وڵات بڵاوکردەوە.

سەرۆکی ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوەشدا،  ھیچ ھاوڵاتییەکی ئۆکراینیی گومانی ئەوەی لە ھەوڵەکانمان بۆ راگرتنی شەڕ نەبێت، ئەگەر دەرفەتێکی کەمیش ھەبێت ھەوڵەکانی من لەوبارەیەوە بەردەوام دەبێت.

پەیوەندیدار