ئێستانیوز : بێستون لەتیف
سوپای ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد كه سیسته‌می به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌یان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه، دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ یه‌كشه‌م سه‌رۆكی وڵات داوای لێ كردبوون.
سێرگی شویگۆ وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیا به ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه ته‌واوی ناوه‌نده‌كانیان له سوپا و هێزی مووشه‌كی ڕووسیا ئاماده‌ن و ته‌نانه‌ت به سه‌ربازی زیاده‌ش پڕكراونه‌ته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئێستا هێزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی و مووشه‌كه ستراتیژییه‌كانیان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان و هه‌روه‌ها چه‌كی بالیستی كیشوه‌ربڕ و كه‌شتییه‌كانی باكور و زه‌ریای هادی كه مووشه‌كی كیشوه‌ربڕ و چه‌ندان جۆر چه‌ك و مووشه‌كی زیره‌كی هه‌ڵگرتووه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه ئاسمانییه‌كانیان ئاماده‌ن بۆ به‌رگریكردن.
ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا دوێنێ دووشه‌م داوایه‌كی ڕاسته‌وخۆی ئاراسته‌ی وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی كردبوو كه فه‌رمان به سه‌ركرده‌كانی سوپا بكات هێزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دوژمن بۆ ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌یی ئاماده بكات.
هێزی به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای ڕووسیا پێكهاتووه و كاریان به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێكه كه بكرێته سه‌ر ڕووسیا، هه‌روه‌ها له كاتی شه‌ڕیشدا ئاماده‌ن چه‌كی ئه‌تۆمیش به‌كاربێنن.