سنگ ئێشە ڕەنگە ئاماژەبێت بۆ توشبوون بەهەوكردنی سیەكان

کۆمەڵەی ئەڵمانیی بۆ نەخۆشییەکانی سنگ دەڵێت؛ هەوکردنی سنگ جۆرێکە لەهەوکردن کە تووشی ناوپۆشی دەوروبەری سنگ دەبێت‌و پێی دەوترێت (پلوورا).

کۆمەڵە ئەڵمانییەکە ڕوونیکردۆتەوە، هەوکردنی سنگ بەزۆری بەهۆی تووشبوونە بەنەخۆشییەکی تر، وەک هەوکردنی سییەکان‌و شێرپەنجەی سییەکان‌و گیرانی سییەکان‌و سەرمابردنەکان‌و سیل‌و پەککەوتنی دڵ‌و هەوکردنی پەنکریاس‌و تەنانەت شکانی پەراسووەکان، ئەوە جگە لەنەخۆشییەکانی پەیوەست بەسیستەمی بەرگریی جەستە.

نیشانەکانی هەوکردنی پەردەی سنگ بریتییە لەبوونی ئازارێکی توندی قەفەسەی سنگ کە لەکاتی هەناسەدانی قوڵ یان پژمین‌و کۆکەدا زیاتر دەبێت، ڕەنگە ئازارەکەی لەکاتی هەناسەداندا بۆ گەردن یان پشت‌و لاکان درێژدەبێێتەوە، لەنیشانەکانی تریش بریتییە لەکۆکەی وشک‌و تاو تەنگەنەفەسیی.

چارەسەرکردنی هەوکردنی سنگ دەکەوێتەسەر هۆکاری دروستبوونەوکەی، بۆ نموونە ئەگەر هۆکاری هەوکردنەکە بەکتریایی بێت، ئەوە لەڕێگای ئەنتی بایۆتیکەکانەوە دەبێت، بەگشتیش چارەسەرکردن بەدەرمانی دژە هەوکردنەکان، ئازارشکێن‌و چارەسەری کۆکە دەبێت، ئەوە جگە لەڕاهێنانەکانی هەناسەدان، بەڵام هەندێک حاڵەت هەیە پێویستی بەنەشتەرگەریی هەیە بۆ لابردنی ئەو لکێنراوەی بۆتە هۆی لاوازی هەناسەدانەکە.

پەیوەندیدار