وەزیری بەرگری ئەمەریکا بەڵێنی بەردەوامبوونی هاوکارییە سەربازییەکان بە هاوتا ئۆکرانییەکەی دا.
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردووەتەوە، کە بەڵێنی بەردەوامبوونی هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بە وەزیری بەرگری ئۆکرانیا داوە.
ئۆستن لە تویتەکەیدا نووسیویەتی “لەگەڵ ئەلێکسی رێزنیکۆڤ، وەزیری بەرگری ئۆکرانیا دەربارەی بەردەوامی پێشکەشکردنی یارمەتی زیاتری بەرگری و ئاسایشی قسەم کردووە، باسی ئەوەشم کردووە، کە هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا بە ئەنقەستە و پێشوەختە پلانی بۆ داڕێژراوە”.
سوپای رووسیا لە 24/2/200ـەوە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی بۆ سەر ئۆکرانیا دەستپێکردووە، ئەمڕۆ 15یەمین رۆژە لە هێرشەکانی بەردەوامە.