بە‌ڕێزان سكرتێر و ئەندامانی ئەنجومەنی گشتی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان

بەبۆنەی بەڕێوەچوونی یازدەمین كۆنگرەی حزبە تێكۆشەرەكەتان و هەڵبژاردنەوەی بە‌ڕێز بەڵێن عەبدوڵا بەسكرتێری حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەكەم و ئومێدەوارم كۆنگرە ببێتە مایەی بەهێزتركردنی پێگەی حزبەكەتان.
هیوادارم گفتوگۆ و تەوەرەكانی نێو كۆنگرەكەتان بەدیهێنەری ئەو ئامانجانە بێ‌ كەحزبی زەحمەتكێشانی كوردستان لەپێناویدا دامەزراوە و ببێتە هۆی پەرەپێدانی كاری رێكخراوەیی و شانبەشانی گۆڕانكاری و بەرەوپێشچوونە سیاسیەكانی ئەم سەردەمە خۆی نوێ بكاتەوە و ریزەكانی تۆكمەتر بكات.
دووبارە پیرۆزبایی سەركەوتنی بەرێوەچوونی كۆنگرەكەتان دە‌كە‌م.

قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتاریەتی سەرۆك مام جەلال

پەیوەندیدار