نرخی نەوت بەراورد بە رۆژی هەینی کەمێک بەرزبووەوە هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان لە سەروو 112 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
رۆژی پێنجشەممەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد و کۆتاییەکانی رۆژەکە بۆ خوار 108 دۆلار دابەزی. لە ناوەڕاستی هەفتە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتبووە سەرووی 132 دۆلار. رۆژی هەینیش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 109 دۆلار و 39 سەنت بوو، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش بە 106 دۆلار و 23 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
بەڵام رۆژی شەممە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان نرخەکانی نەوت کەمێک بەرزبوونەوە و هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 112 دۆلار و 7 سەنت مامەڵەی پێودەکرێت. هەروەها بەرمیلێک نەوتی سووکی تێکساسیش بە 109 دۆلار و 3 سەنتە.
هەفتەی رابردوو یەکێک بوو لە پڕسەرکێشیترین هەفتەکان بۆ نرخی نەوت و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی برێنت زیاتر لە 33 دۆلار بەرزبووەوە. بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەرووی 132 دۆلار دوای گوتاری جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا بوو کە رایگەیاند، “هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەخە دەکەین. ئەوە واتای ئەوەیە کە نەوتی رووسیا چی دیکە لە بەندەرەکانی ئەمریکا قبووڵ ناکرێت و بەم جۆرەش خەڵکی ئەمریکا زەبرێکی دیکەی کوشندە لە پووتین دەدات.”