نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمهریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر گوتی: لەنزیکەوە لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانەکانی دیکەشمان لە ناوچەکە کاردەکەین، بۆ ئەوەی ئێران بەرپرسیار بزانن و لێکۆڵینەوەش لە هێرشە مووشەکییەکان دەستیپێکردووە.
گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمهریكا له درێژهی گوتهكانیدا ئاماژهی بهوه دا، “وەزیری دەرەوە دەرەفەتی ئەوەی هەبووە لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی قسە بکات. توڕەیی و نیگەرانی خۆی بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر گەیاندووە هەردوو سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئەم هێرشانە هێرشن بۆسەر سەروەری عێراق”.
جهختیشیكردهوه، “ئهنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوە پشتیوانی خۆی بۆ خەڵك و حکومەتی عێراق دەربڕیوە و داوای لێکردووە، بەیەکگرتوویی پەلە لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بکەن. پابەندنی ئەمهریکاشی دووپاتکردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە لەگەڵ عێراق و هاوپەیمانەکانی دیکەشمان لە ناوچەکە کاربکەن، بۆ ئەوەی ئێران به بەرپرسیار بزانن و لێکۆڵینەوەش لە هێرشە مووشەکییەکان دەستیپێکردووە”.
نێد پرایس دووپاتیكردهوه، “ئێران بووەتە هەڕەشە بۆ سەر هاوپەیمانەکانمان لە ناوچەکە. کاتێك باسی دەستێوەردانەکانی ئێران دەکەین، جیالە بابەتی ئەتۆمی، دەبینین ئێران پشتیوانی میلیشیاکان و تیرۆریستان لە ناوچەکە دەکات و هێرشی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدات”.
ئاماژهی بهوهشدا، “خاڵی گرنگ ئەوەیە، كه ئەگەر ئێران بەتەواوی لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی دوور نەخرێتەوە، ئەم کارە خراپانەی زیاتر دەکات. ئامانجی ئێمەش ئەوەیە ئێران هیچکات نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم. ئەمە شتێکە کە ئێمە قەت لێی دوور ناکەوینەوە. سەۆرك بایدن زۆر پێداگرە لەسەر ئەوەی، ئێران هیچکات نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی