سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هاوكاری هێزه‌كانی ئه‌مریكا ته‌قیه‌وه، له‌ئێستاشدا هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانێكی هاوكاری سه‌ر به هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه ئه‌مریكا رابه‌رایه‌تی ده‌كات، له‌كاتی تێپه‌ڕبونیان به‌سنوری ده‌روازه‌ی سنوری جریشان له پارێزگای به‌سره ته‌قیه‌وه، له‌ئه‌نجامیشدا زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل كه‌وتوه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، كاروانی ئۆتۆمبێله‌كان له ده‌روازه سنوریه‌كه‌وه به‌ره‌و ناوه‌ڕاستی به‌سره به‌ڕێكه‌وتبون، ته‌قینه‌وه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بوه، ده‌ستبه‌جێ هێزێكی زۆری ئه‌منی گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ستپێكردوه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پێشتریش چه‌ندجارێك كاروانی هاوكاری هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق كراونه‌ته ئامانج و دواین كرده‌وه‌ش كه به‌هه‌مانشێوه بۆمبێكی چێندراو بو به‌كاروانی ئۆتۆمبێله‌كانیان ته‌قیه‌وه، 8ی ئه‌م مانگه له‌سه‌ر رێگای خێرای پارێزگای زیقاڕ.