ئۆكرانیا بەهۆی جەنگەوە 600 ملیار زیانی پێگەیشتوە

سەرۆك وەزیرانی ئۆكراین ڕایگەیاند: وڵاتەكەی بەپێی خەمڵاندنی سەرەتایی پێویستی بە 565 ملیار دۆلارە بۆ بنیاتنانەوەی ئۆكراین دوای جەنگ لەگەڵ ڕووسیا.

دنیس شمهاڵ سەرۆك وەزیرانی ئۆكراین ڕایگەیاند، خەمڵاندنە سەرەتاییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە زیانە ڕاستەوخۆكانی ئۆكراین لە ئێستادا بە 565 ملیار دۆلار خەمڵێنراوە، لە ڕاستیدا ئەمانە ئەو پارەیەن كە پێویستن بۆ بنیاتنانەوەی وڵاتەكەمان لەسەر حسابی ڕووسیا و هاوبەشەكانمان.

شمهال جەختیشكردەوە، كە حكومەتی ئۆكراین كاردەكات بۆ دڵنیابوون لە زەوتكردنی دەرماڵە و موڵكەكانی ڕووسیا لە دەرەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، گروپێك لەحكومەتدا پێكهێنراوە بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەكانی ئابووری ئۆكراین بەهۆی دەستدرێژییەكانی ڕووسیابۆ سەر وڵاتەكە.

پەیوەندیدار