ئەمڕۆ گەڕان بەدوای سێ گەنجە بێسەروشوێنەکەدا دەستپێدەکاتەوە

قائیمقامی قەزای ماوەت رایگەیاند ، ئەمرۆش ھەڵمەتەکانیان بۆ گەران بە دوای ئەو سێ گەنجەی کەوتونەتە چەمی خەمەڵۆکەی قەزای ماوەت بەردەوام دەبێت و تیمێکی مەلەوانی خاوەن ئەزموونیش لە تەق تەقەوە دێنە ماوەت.
“کامەران حەسەن” قائیمقامی قەزای ماوەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، ھەرچەندە لەلایەن تیمەکانی غەواس و تیمی فڕۆکەوانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی و کەسوکار و خەڵکانی خۆبەخش ھەڵمەتی گەڕان بەردەوام بوو، بەڵام بە ھۆی خوڕی و خێرایی چەمەکەو ساردی ئاوەکەو سەختی شوێنی چەمەکە، نەتونراوە ئەو کەسانە بدۆزرێنەوە،
راشیگەیاندوە ئەمڕۆ ھەڵمەتی گەڕان بەردەوام دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش تیمێکی مەلەوانی خاوەن ئەزموون لە تەق تەقەوە دێنە ماوەت.
ئێوارەی رۆژی 21ی ئازار/3، سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن رویان لە چەمی خەمەڵۆکە کرد، دوای ئەوەی یەکیان کەوتە چەمەکەوە دوانەکەی دیکەشیان بەمەبەستی رزگارکردنی خۆیان هەڵداوەتە ئاوەکەوە و لەوکاتەوە هەرسێکیان بێسەروشوێنن.
ماوەی دو رۆژە تیمەکانی بەرگری شارەستانی و فڕۆکەوانی و غەواس و مەلەوانی و خەڵکی ناوچەکە سەرقاڵی گەڕانن بەدوایانادا، هەتا ئێستا نەتوانراوە بدۆزرێنەوە.

ئێستانیوز… زۆزك

پەیوەندیدار