عێراق: تەنیا بەشی سێ‌ مانگ گەنمی عەمباركراومان هەیە

وەزارەتی کشتوکاڵ رایدەگەیەنێت؛ یەدەگی گەنمی عەمبارکراو لە کۆگاکاندا تەنیا بەشی سێ مانگ دەکات، دەشڵێت: جەنگی ئۆکرانیا و روسیا نرخی دانەوێڵەی بەرزکردۆتەوە.

محەمەد مەهدی خەفاجی، وەزیری کشتوکاڵ رایگەیاند: پێشبینی ئەوەمان کردووە، دروێنەی گەنمی ئەمساڵ سێ ملیۆن تۆن تێپەڕێنێت کە لەساڵی رابردو (500) هەزار تۆن کەمتر بووە.

خەفاجی باسی لەوەشکردووە، پلانیان داناوە بۆ ساڵی داهاتوو بەرهەمی ناوخۆ زیاتر بکرێت و بگاتە ئاستی خۆژێنی.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە سەرەتای ئەم مانگەدا وەزیری بازرگانی عێراق بڵاویکردەوە، گەنمی عەمبارکراو تا مانگی داهاتوو بەش دەکات.

بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و روسیاوە، نرخی پێداویستیەکان و بەرهەمەکانی دانەوێڵە لە هەرێم و عێراق بەرزبوەتەوە.

ئێستانیوز… زۆزك

پەیوەندیدار