هێزه‌كانی لیوای 144 پێشمه‌رگه توانیویانه له سنووری خورماتوو دوو شوانكار له ده‌ست تیرۆریستانی داعش ڕزگار بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕاگه‌یاند: سه‌عات 4ی ئێواره‌ی شه‌ممه دوو شوانكاری كورد كه باوك وكوڕ بوون له هه‌وڵێكی تیرۆركردن ڕزگاریان بوو له زنجیره چیای غه‌ره ڕۆژهه‌ڵاتی خورماتوو، كاتێك سه‌رقاڵی ئاژه‌ڵداری بوون له شوێنی ناوبراو چوار چه‌كداری داعش ده‌سترێژی گوللـەی لێكردوون وهه‌وڵی كوشتنی ئه‌و باوك وكوڕهیان داوه.
ئەوسەرچاوە ووتیشی: دوای ماوه‌ی نیو سه‌عات له ته‌قه‌كردن له نێوان چه‌كدارانی داعش و دوو شوانكاره‌كه، هێزه‌كانی لیوای 144ی پێشمه‌رگه چوون به هانایانه‌وه وتوانیویانه چه‌كدارانی داعش ناچار بكه‌ن هه‌ڵبێن بۆ شوێنێكی نادیار.
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دوو شوانكاره دانیشتووی گوندی دوراجی سه‌ربه ناحیه‌ی نهوجولن وئه‌و سنووره‌ش نزیكی گونده‌كه‌یانه كه ئاژه‌ڵداری تێدا ده‌كه‌ن.