حزبی زەحمەتكێشان: كارەساتی گیان لەدەستدانی پۆلێك یاریزان بە كۆستێكی نیشتمانی دەزانین

دوای ئەوەی بەهۆی روداوی هاتوچۆ لە رێگای نێوان شارەكانی كۆیەو هەولێر، كە بەهۆیەوە پێنج گەنجی یاریزان گیانیان لەدەستدا، حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هاوخەمی و هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.
هەندرێن شێخ راغب بەرپرسی مەكتەبی جەماوەریەكانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بە ئێستانیوزی راگەیاند: راستە روداوەكانی هاتوچۆ لەهەموو دەوڵەتان و ناوچەكانی جیهان هەیە‌و تا ئۆتۆمبێل مابێت روداوەكانی هاتوچۆش هەر دەبن، بەڵام هەندێك روداوی هاتوچۆ كارەساتی گەورەیان لێ دەكەوێتەوەو دەبنە هۆی بەرپرسیاریەتی. چونكە خراپی رێگاوبان و كۆنی جادەكان و نەبوونی دوو سایتی نێوان شارەكان و قەرەباڵغی بارهەڵگرەكان، ئەم راستیە دەسەلمێنێت كە حكومەت بەرپرسیاری یەكەمە لەم روداوانەو دەبێت بەرپرسیاریەتی خۆی بەجێبهێنێت.
به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی ئه‌م پۆله‌ گه‌نجه‌وه‌، هەندرێن شێخ راغب گوتی: ئێمە هاوخەمی و پرسەنامەی قوڵی خۆمان بۆ خێزان و كەسوكاریان رادەگەیەنین و خۆمان بە هاوبەشی كۆست و كارەساتەكەیان دەزانین و گیان لەدەستدانی ئەم پۆلە گەنجە بە كارەساتی نیشتمانی دەزانین. چونكە وزەو داهاتوو توانای گەنج بناغەی دەوڵەت و كۆمەڵگاو داهاتووی هەر نەتەوەیەكن.

bestun latef

پەیوەندیدار