دیوار لەنێوان باشوور و رۆژئاوای كوردستان بە فەرمانی حكومەتی بەغدا دروستدەكرێت و لەوبارەیەوە بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری شەنگال هۆشداری دەدات.
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموكراتیكی شەنگال خەزاڵ رەشۆ بۆ ئاژانسی (ANF) رایگەیاند “لە كاتی فەرمانەكەدا لەسەر شەنگال بە هەزاران مرۆڤ لەگەلی ئێمە لەم سنوورەوە خۆیان لە پاكتاوكاری رزگار كرد. ئێستاش ئەو سنوورە بە تەواوی دادەخرێت. ئەوە دەبێتە مەترسی لەسەر هەموو پێكهاتەكانی هەرێمەكە بە تایبەتی لەسەر كۆمەڵگای ئێزدی. هەوڵی ئەوەشیان هەیە كە ناوچەكانی ئێزدیەكان و عەرەبەكان لەیەك داببڕن”.
خەزاڵ باسی لەوەكرد،
ئەو دیوارە نەك بۆ پاراستنی سنوور، بەڵكوو بۆ گەمارۆدانی شەنگالە “ئەگەر دەیانەوێت سنوور كۆنتڕۆڵ بكەن، با تەواوی سنوورەكانی عێراق توند و بەهێز بكەن، نەك تەنیا شەنگال. بە هۆی ئەوەی ئەو دیوارە تەنیا لە نێوان شەنگال و رۆژئاوادایە. بەو جۆرە دیارە كە ئەو گەمارۆیە جێبەجێ كردنی رێككەوتنی ٩ی تشرینی یەكەمە”.
رەشۆ لە درێژەدا سەرنجی راكێشا بۆ سەر زیندوبوونەوەی داعش و دەڵێت “ئایا لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا داعش لە كوێوەهات؟ ئێمە دەبینین لە ناو عێراقدا داعش هەیە، نەك لەسەر سنوور. با عێراق بپارێزن، باشوری عێراق بپارێزن و رێگری لە چەتەكان بكەن. داعش لێرە خۆی رێكناخاتەوە، بەڵكوو لە ناو عێراقدایە