سوپای تورکیا لە سنوری برادۆست لەشکرکێشی دەكات

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا چووە چەند گوندێکی سنوری برادۆست، ئەوەش ترس و دڵەڕاوکێی لای گوندنشینان دروستکردووە.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورکیا لە سنوری برادۆست لەشکرکێشی کردووە و سەربازەکانی سوپای تورکیا ھاتوونەتە ناو گوندەکانی “لێلکان و خەلیفان و ھەڵکێڕان” لە دامێنی چیا دێل لە ناوچەی دەشتی ھێل لە سنوری برادۆست.

وتیشی، لە ئێستادا سوپای تورکیا بە درێژایی سێ کیلۆمەتر پێشڕەوییان بۆ ئەو گوندانە کردووە، ھاوڵاتیان و دانیشتووانی ئەو گوندانەش بەھۆی پێشڕەوییەکانی سوپای تورکیا ترس و دڵە ڕاوکێیان لەلا دروستبووە و نیگەرانن تا ئێستا حکومەتی ھەرێم و لایەنی پەیوەندیدار نەھاتوونەتە دەنگ تا داوا لە سوپای تورکیا بکەن پێشڕەوییەکانیان رابگرن.

پەیوەندیدار