نـــرخی نـــەوت بەردەوامە لە دابەزیــن

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان زیاتر لە پێنج دۆلار دابەزی، ئەوەش بەهۆی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا تاوتوێی كێشانەوەی نزیكەی ملیۆنێك بەرمیلی رۆژانە دەكات لە یەدەگی ستراتیژی بۆ ماوەی چەند مانگێك، بەئامانجی دابەزاندنی نرخ.

نرخی نەوتی برێنت كە پێوەرێكی جیهانییە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بۆ 108.58 دۆلار دابەزی و نرخی نەوتی تەكساس بە 102.74 دۆلار مامەڵەی پێوەكرا.

چاوەڕوان دەكرێت ئیدارەی بایدن ئەمڕۆ پلانەكەی رابگەیەنێت بۆ دابەزاندنی نرخی سوتەمەنی كە بەهۆی هێرشی روسیا بۆ سەر ئۆكرانیا گەیشتوەتە ئاستێكی پێوانەیی.

پەیوەندیدار